Karwan Bashan

من كاروان بەشان لە دایكبوی شاری كەركوكم و لە ساڵی 1990 وە دانیشتوی شاری سلێمانیم لە خێزانێكی هەژار و نەدار دا پەروەردەبووم و 2 براو 5 خوشكم هەیەو دایك و باوكم ،

لە ساڵی 1998 وە خولیایی كاری فۆتۆگرافی و رۆژنامەنوسیم و وتارم لە زۆربەی رۆژنامەو ماڵپەرەكان بڵاو دەكرێنەوە و خاوەنی گۆشەی (لوا) م لە رۆژنامەی پارێزگاران ،

تائێستاش بەردەوامم و كارم بۆ زۆربەی كەناڵەكانی راگەیاندن كردووە و زیاتر لە 4 ساڵ كامێرامان بووم لە تەلەفزیۆنی ئازادی و پەیامنێری رادیۆی ئازادی بووم ،

خولیای وێنەكێشانم هەیەو تا ئێستا پێنج پێشانگای شێوەكاریم كردۆتەوە ،

شارەزای زۆربەی پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەرم هەیەو بە تایبەت بەرنامەكانی فۆتۆشۆپ و پرەیمەر و سۆنی ڤێگاز سویچ ماكس و چەندین بەرنامەی هونەری ،

لە 8-8-2008 وە ژیانی هاوسەرێتیم پێك هێناوە و خێزانم مامۆستای زانكۆیە و بەندەش خوێندكارم .

كەسێكی لێو بەخەندە و هەمیشە دەوروبەرم خسۆتە پێكەنین و كەسم لە خۆم دڵ گران نەكردوە و هەمیشە رێزی خەڵكانی دەورو بەرم دەگرم .

رێزو خۆشەویستیم بۆ هەمولایەك هەیە.

  • 0 Affection
  • 0 Photo Views
  • 10 Followers
  • 0 Following